پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی هەڵژاردن و بەراوردکردنی بزنز و مارکێتەکانی کوردستان و عێراق ، ڕێبەری تۆ بەرهەمەکانی لە ڕێگای میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوازی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی پێشکەش دەکات.
پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه لە بازاڕی کاری عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە كه پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری دەربارەی بزنز و بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌کانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی ڕێبەری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا بزنزەکان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.